مامۆستایه‌ك به‌شێوازێكی تایبه‌ت ترسی منداڵان له‌ قوتابخانه‌ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌

ڤیدیۆیەکە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە

K24 - هه‌ولێر:

ئاشلی تەیلەر، مامۆستای سەرەتایی، لە ویلایەتی تێکساس و شاری بورلێسۆن، رێگایەکی کەم وێنە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی قوتابییە نوێ و بچووکەکانی زیاتر هەست بە ئارامی بکەن لەناو قوتابخانەکەدا.

ئه‌و مامۆستایه‌ هەر بەیانیەک یەکێک لە قوتابیەکان دەهێنێت کە تەمەنییان لە نێوا پێنج بۆ شەش ساڵ دایە تاکو بەخێرهاتنی هاوڕێ قوتابییەکانی بکات و هاوڕێکانیشی باوەشی پێدادەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی ( فۆرت وۆرس ستار تێلیگرام) مامۆستاکە بەم جۆرە باس لەو گرتە ڤیدیۆیە دەکات کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە: "رەنگە بەو جۆرە قوتابییەکان هەست بکەن کە کەسانێک پشتگیریان لێ دەکەن و جیاواز شتەکان ببینن".

مامۆستاکە گووتیشی:" من دەمەوێت جیاوازی بەم جۆرە دروست بکەم".