"له كامپی ئاواره‌كان ژنان رووت ده‌كرێنه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تایمز"ی به‌ریتانی بڵاويكردووه‌ته‌وه، كارمه‌ندێكی فریاگوزاری له سووریا، له به‌رامبه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌و ژنه هه‌ژارانه‌ی هاوسه‌ره‌كانییان له‌ده‌ستداوه و ئێستا له كامپه‌كانن له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته، داواى وێنه‌ی رووتی كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه رۆژنامه‌كه پشتی پێ به‌ستووه، ئه‌و كارمه‌نده ناوی "ئه‌یمه‌ن ئه‌لشعر"ـه‌و له گونده‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب كاری كردووه، له به‌رامبه‌ر پێدانی خۆراك و هاوكارى, داوای وێنه‌ی رووتی له‌و ژنانه كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و كارمه‌نده‌ی فریاگوزاری سووری، كه له‌و كه‌یسه تێوه‌گلاوه، پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوی "SKT Welfare' "ه‌وه جلوبه‌رگ و هاوكاری مرۆیی پێگه‌یشتووه، كه رێكخراوێكی خێرخوازییه و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی ناحكوومی له به‌ریتانیا تۆمار كراوه.
ژماره‌یه‌كیش له‌و ژنانه، ئاماده‌بوونه له پێناو دابینكردنی پارووه نانێك، وێنه‌ی خۆیان به‌و شێوه‌یه بنێرن كه داوای كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ندێك له ژنه‌كان ئه‌و كاره‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا پێویستییه‌كی زۆریشیان به‌و خۆراك و هاوكارییه هه‌بووه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باس له‌وه ده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته بوونه، هه‌ژارن و له شه‌ڕه‌كانی ناوخۆی سووریادا هاوسه‌ره‌كانییان له‌ده‌ستداوه, كه 7 ساڵه شه‌ڕ له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه، له نامه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێك له ژنه‌كان نووسیویه‌تی: "سێ سه‌به‌ته‌ی گه‌وره خۆراكم بۆ داناوی، هه‌ریه‌كێكیان به پیاوێك هه‌ڵناگیرێت".
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌و رێكخراوه خێرخوازییه به‌ریتانییه رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و كارمه‌نده‌ی فریاگوزاری سووریاوه نییه، روونیشی ده‌كاته‌وه ئه‌و له‌گه‌ڵ تۆڕێكی تایبه‌تی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان رێككه‌وتووه و هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ده‌سته و گرووپه ناوچه‌ییه‌كان نییه.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، گرتنی وێنه‌یه‌ك له نزیك بارهه‌ڵگری هاوكارییه‌كانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه، ته‌نیا بۆ خۆده‌رخستن بووه و به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه ئه‌و كارمه‌نده په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی رێكخراوه‌كه هه‌یه.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌و كارمه‌نده تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ژنه‌كان هه‌یه له ناو كامپه‌كه، ئه‌ویش ده‌ستگیرانی پێشووی خۆی بووه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ، چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و جۆره تۆماركراوه كه كارمه‌ندانی ئه‌و رێكخراوانه، گێچه‌ڵی سێكسی به ژنانی هه‌ژارو ناو كامپه‌كان ده‌كه‌ن.
ا. م