"مێسی گه‌وره‌ترین درۆزنی جیهانه"
گۆڵپارێزێكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید مێسی به گه‌وره‌ترین درۆزن له جیهان وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: یاریزانی گه‌وره و ئه‌فسانه ئه‌و كه‌سه‌یه كه چامپیۆنزلیگ و مۆندیال بباته‌وه، نه‌ك به درۆ خۆی گه‌وره بكات.
فرانچیسكۆ بویۆی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، پێشتر گۆڵپارێزی پێشووی ریال مه‌درید بووه و 417 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجام داوه و له هاوینی 1997 هه‌ر له یانه‌ی ریال مه‌درید وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
فرانچیسكۆ بویۆ كه ئێستا له كه‌ناڵی (بی ئێن سپۆرت)ـی قه‌ته‌ری شرۆڤه‌ی یارییه‌كان و خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی یاریزانێكی درۆزنه.
بویۆ گوتیشی: بارسێلۆنا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی گه‌وره، له نێو ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا مێسی خۆی قیت كردۆته‌وه، مێسی له بنه‌ڕه‌تدا یاریزانێكی گه‌وره نییه، به‌ڵكو به‌هۆی كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره كه له ده‌وری كۆبۆته‌وه ده‌ركه‌وتووه.
ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی پێیانوایه مێسی له كریستیانۆ باشتره، هه‌ڵه‌ن، پرسیاریان لێده‌كه‌م، ئایا مه‌رجی یاریزانی ئه‌ستێره و گه‌وره ته‌نیا بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی شا و لالیگایه؟ بێگومان نه‌خێر، یاریزانی گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به‌رده‌وامی له چامپیۆنزلیگ ده‌دره‌وشێنه‌وه و جامی جیهانیش ده‌به‌نه‌وه.