چین هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

لەسەر باجه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە دوای دروستبوونی چەند کێشەیەکی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و چین، بە هەوڵی هەردوولا و لەژێر رۆشنایی چەند رێکەوتنێک ئەو کێشانە چارەسەر کران، بەڵام  بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ زیاد کردنی باج جارێکی دیکە ئەو رێکەوتنانە دەخاتە مەترسییەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، بەهۆی زیادکردنی باج لەسەر چەند کاڵایەکی چینی، ترەمپ هەڕەشە لە بازرگانی چینی دەکات لە ناو خاکی ئەمریکا کە بڕەکەی 150 ملیار دۆلارە.

لەو بارەیەوە حکوومەتی چین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەووە و تیایدا هاتووە: " ئەگەر ئەمریکا ئەو سزا ئابوورییه‌ و زیادکردنی باج پەیڕەو بکات، هه‌موو رێکەوتنە بازرگانیەکانمان کە بەهۆی گفتووگۆکان هاتوونەتە دی هیچ کاریگەرییەکیان نامێنێت".

جیا لە وڵاتی چین، یەکێتی ئەوروپا و کەنەدا و بەریتانیا، بە هۆی زیادکردنی باجی کاڵاکانیان لە لایەن ئەمریکاوە، هەرەشەی جۆراوجۆر لەو هاوپەیمانەیان دەکەن.