تورکیا ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق زیاد دەکات
K24 - ههولێر:
بینالی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی توركیا، ئاشکرای دەکات، 11 بنکەی سەربازیان لە عێراق هەیە و دەشیانەوێت ژمارەی سەربازەکانیان لەو وڵاتەی دروسێیان زیاد بكهن.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکی، یەڵدرم لە خوانێکی ئێوارەدا لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێک گووتویەتی: " ئێمە هێزی سەربازیمان لە باکووری عێراق ( هەرێمی کوردستان) دوو هێندی جاران زیاد کردووە و 11 بنکەی سەربازیشمان هەیە. ئامانجمان ئەوەیە هەرەشەی "تیرۆر" لە سنوورەکانمان نەهێڵین".
لە هەواڵەکەی ئەو رۆژنامەیە هاتووە:" ئەنقەرە دەیەوێت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت بۆ ئهوهی ئۆپراسیۆنی هاوبەش دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئهنجام بدهن".
سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە بارەی سنوورەکانی لەگەڵ ناوچهكانی ژێر كۆنترۆڵی یەپەگە و پەکەکە لە سووریا و عێراق گوویهتی: " 250 کم ئێستا پارێزراوە بەڵام هێشتا کێشەمان لەگەڵ 1000 کم دیکە هەیە کە دەکەونە سنووری ئێمەوه".
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیناووی بوونی پەکەکە، کاردانەوەی جیاوازی لای خەڵکی کوردستان دروست کردوە و حکوومەتی عێراقیش، بێ دەنگی هەڵبژاردووە.