ئه‌مريكا و توركيا له باره‌ى منبجه‌وه گه‌يشتنه ئه‌م بڕياره
واژوويان له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگه‌يه‌كى تايبه‌ت به شارى (منبج) له باكوورى سووريا كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (مايك پۆمپيۆ) و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، (مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ) واژوويان له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگه‌يه‌كى تايبه‌ت به شارى (منبج) له باكوورى سووريا كرد.
له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شدا، هه‌ردوو وه‌زير، پابه‌ندى واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌يان به جێبه‌جێكردنى ئه‌و نه‌خشه رێگه‌يه دووپاتكرده‌وه و جه‌ختيشيان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانيان بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن له باره‌ى هه‌موو پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانيان كرده‌وه.
منبج له لايه‌ن هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار كرا.
ئيداره‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌رى مه‌ده‌نى له منبج كاروبارى هاووڵاتيان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
توركيا دژى ئه‌وه‌يه هێزه كوردييه‌كان له منبج بمێننه‌وه و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات شاره‌كه عه‌ره‌بييه و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى خۆجێى به‌ده‌ست عه‌ره‌به‌كانه‌وه بێت.
ئه‌مريكا هێزى له منبج بڵاوكردووه‌ته‌وه و پشتيوانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ده‌كرد له دژى داعش.
له كۆتايى مانگى رابردوودا توركيا رايگه‌ياندبوو، له چوارى حوزه‌يراندا له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا رێككه‌وتنێك له باره‌ى منبجه‌وه راده‌گه‌يه‌نن.
هێشتا ورده‌كارى نه‌خشه‌رێگه‌كه بۆ ميديا ئاشكرا نه‌كراوه.
به گوێره‌ى بانگه‌شه‌كانى توركيا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له شاره‌كه ده‌رده‌كرێن و سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى توركيا ده‌چنه شاره‌كه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، رووسياليه‌وم، ئه‌نادۆڵ