به‌نزیخانه حكوومییه‌كان ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ربووه‌وه، به‌ڵام ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵدایه نرخی به‌نزین هه‌رزان بكات.
مسته‌فا ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی و كانزاكانی هه‌ولێر، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه هه‌وڵدراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ئاسانكاری بۆ كردنه‌وه‌ی شه‌ش به‌نزیخانه‌ی حكوومی كراوه.
ئاشكراشی كرد داوا كراوه بڕێكی باش به‌نزین دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتواننرێت له‌و به‌نزینخانانه بفرۆشرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵدراوه ده‌ستی بازرگانانیش واڵاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزینی زیاتر بهێنن.
روونیشی كرده‌وه، ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره به‌نزین له به‌نزینخانه حكوومییه‌كان نافرۆشێت، كه ژماره‌یان 6 به‌نزینخانه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نرخی به‌نزین به‌رده‌وام له به‌دابه‌زیندایه و 10 بۆ 15 دینار هه‌رزانتر بووه.
راشیگه‌یاند، پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكوومه‌تی عێراق، رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ره‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئاماده‌یی به‌نزینخانه حكوومییه‌كان بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی به‌نزین بۆیان.
سه‌باره‌ت به ئاسانكاریكردن بۆ بازرگاكانی سووته‌مه‌نی، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی و كانزاكانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئاسانكاری باش هه‌یه، به‌ڵام جارێ نرخه‌كه‌ی دیار نییه، هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی زانیارییه‌كان حكوومه‌تی عێراق به 600 دینار بدات، به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن نرخه‌كه له‌وه‌ش كه‌متر بكه‌نه‌وه.
ا. م