ئالێگری بووه دووه‌م راهێنه‌ر ڕه‌تی كرده‌وه شوێنی زێدان بگرێته‌وه
دوای نایگڵسمانی راهێنه‌ری هۆفێنهایم، ئه‌مجاره ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی ره‌تكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه فلۆرێنتینۆ پێرێز به سوود وه‌رگرتن له په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئادریانۆ گالیانی جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌یسی میلان كه هاوڕێی نزیكی ئالێگریه هه‌وڵیداوه راهێنه‌ره‌كه‌ی یوڤێنتۆس رازی بكات به راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه گالیانی له‌سه‌ر داوای پێرێز په‌یوه‌ندی به ئالێگری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوێنگره‌وه‌ی زیدان، به‌ڵام وه‌ڵامی ئالێگری نه‌خێر بووه و پێی راگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت له یوڤێنتۆس بمێنێته‌وه.
ئالێگری له ماوه‌ی رابردوو به‌هه‌مان شێوه راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵ و پاریس سانجێرمانی ره‌تكرده‌وه و ده‌بێته دووه‌م راهێنه‌ر له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دوای جۆلیان نایگلسمان وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ره‌ت بكاته‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوو میدیاكانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌یان به چه‌ندان ناو كردبوو كه پێشبینی كرابوو شوێنی زیدان بگرنه‌وه، دیارترینیان (كۆنتی، ڤینگه‌ر، بۆچیتینیۆ و گوتی).