"داوا ده‌كرێت یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ دووباره بكرێته‌وه"
هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول داوا ده‌كه‌ن یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ دووباره بكرێته‌وه كه یارییه‌كه له 26ـی مانگ رابردوو كرا و ریال مه‌درید 3 ـ 1 یارییه‌كه‌ی له لیڤه‌رپوول برده‌وه.
ئه‌م داوایه‌ی هانده‌ران لیڤه‌رپوول دوای ئه‌وه دێت كه راپۆرتێكی نه‌خۆشخانه‌ی ماسا چۆستی ئه‌مریكی كه پشكنینی گشتیان بۆ كاریۆسی گۆڵپارێزی لیڤه‌رپوول كردووه ده‌ركه‌وتووه، كاریۆس به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕامۆس مێشكی تووشی شڵه‌قان بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ته‌ركیز و مه‌ودای بینینی كه‌م بووه‌ته‌وه.
دواتر له‌هۆی ئه‌و رووداوه، كاریۆس دوو هه‌ڵه‌ی كووشنده‌ی كرد و بووه هۆكاری دوو گۆڵی ریال مه‌درید و یانه‌كه‌شی تووشی دۆڕان بوو، به‌وه‌ش ریال مه‌درید ناسناوی سێزده‌هه‌می چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌و یارییه‌دا رامۆس به‌توندی به‌ره‌نگاری محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش بۆته‌وه و ئه‌و هێرشبه‌ره میسرییه‌شی به گریانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگه كردووه.
هانده‌رانی لیڤه‌رپوول نامه‌یه‌ك بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا و یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌نێرن و تێیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كاریۆس دا هاتووه رووداوێكی نامۆ و ده‌گمه‌ن بووه و دووربووه له هه‌ست و ویستی خۆی، بۆیه ئه‌و هه‌ڵه كوشندانه‌ی ئه‌نجام داوه.
هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بڕیاریانداوه له پێناو دووباره‌كردنه‌وه‌ی یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ زۆرترین ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه.