به فه‌رمی بوفۆن به‌توندترین شێوه سزا درا
بوفۆن گۆڵپارێزی پێشووی یوڤێنتۆس به هۆی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ناوبژیوان ئه‌نجامی دا بۆ 3 یاری سڕ كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5 حوزه‌یرانی 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڕیاری سزادانی بۆ جیانلویجی بوفۆن ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی به‌رامبه‌ر ناویژیوانی ئینگلیزی (مایكل ئۆلیڤه‌ر) ئه‌نجامی دا.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ، ناوبژیوان له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی لێدا كه به‌هۆیه‌وه كریستیانۆ گۆڵی كرد و به‌وتاكه گۆڵه یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.
جیانلویجی بوفۆنی ته‌مه‌ن 40 ساڵ، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دوای 17 ساڵ ریزه‌كانی یانه‌ی یوڤێنتۆسی جێهێشت و هێشتا وێستگه‌ی داهاتووی ئه‌و جیجی دیار نییه و به‌شێك له میدیاكانیش چاره‌نووسی ئه‌و گۆڵپارێزه به یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌به‌ستنه‌وه.