قه‌یرانێكی دیكه له نێوان عێراق و توركیا سه‌رهه‌ڵده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاو له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كۆتایی نه‌هاتووه، خه‌ریكه قه‌یرانێكی دیكه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته دراوسێیه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاندووه، بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) خاكی عێراق له باكووره‌وه (هه‌رێمی كوردستان) ده‌به‌زێنن، ئه‌وه‌ش پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی دیكه‌ی لێده‌كرێت له نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئاویش، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا سه‌رسوڕمانی خۆی له بڕیاره‌كه‌ی توركیا نیشاندا بۆ پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ كه له‌ناو خاكی خۆیه‌وه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی رووباره‌كه درووستی كردووه و به بڕیارێكی "له‌ناكاو" وه‌سفی كرد.
عه‌بادی گوتی: "حكوومه‌تی توركیا به ئه‌نقه‌ست له‌و كاته‌دا به‌نداوه‌كه پڕ ده‌كات، چونكه پێشتر داوامان لێكردوون له‌و كاته‌دا به‌نداوه‌كه پڕ نه‌كه‌ن".
گوتیشی: "بابه‌ته‌كه به ته‌واوی سیاسییه و په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی توركیا‌وه هه‌یه، ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه ئه‌و كارته به‌كاربهێنن و ده‌نگی جووتیارانی تورك به‌ده‌ست بهێنن".
لای خۆیه‌وه فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، ئاشكرای كرد، پێشتر عه‌بادی له پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ ئاگادار كراوه‌ته‌وه، ره‌تیشی كرده‌وه وشكبوونی رووباری دیجله به‌هۆی پڕكردنی به‌نداوه‌كه بێت.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه، وه‌ك "الشرق الأوسط" باسی ده‌كات، عه‌بادی داوای له توركیا كردووه رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرێت له شه‌ڕی په‌كه‌كه، ئه‌وه‌ش وه‌ڵامێكه بۆ ئاماژه‌كانی توركیا، كه پێشتر رایگه‌یاندبوو هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت بۆ "لێدان له په‌كه‌كه" ده‌چنه چیای قه‌ندیلی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات به‌كر بۆزداغ، گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێت هه‌موو شتێك رووبدات له هه‌ر كات و ساتێك بێت"، ئه‌وه‌ش ده‌بێته قه‌یرانێكی نوێ له دوای ئاو، له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره.
ا. م