نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت كۆتایی به رۆتین بهێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسی به‌خشینی بڕوانامه‌ی (ئایزۆ 9001) به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به به‌خشینی ئه‌و بڕوانامه‌یه ده‌ركه‌وت له هه‌موو دۆخه‌كاندا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاری چاكسازییه به‌ره‌و قۆناخێكی باشتر و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتییان به كوالیتییه‌كی باشتر و به خه‌رجییه‌كی كه‌متر.
نێچیرڤان بارزانی له كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا راگه‌یه‌ندراوه، پێشتر به سه‌ركه‌وتوویی له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و هاتووچۆی دهۆك جێبه‌جێكراوه، ئێستاش له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داواشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆی هه‌ولێر و سلێمانی كرد، هه‌مان سیسته‌م جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو له هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند، نه‌هێشتنی رۆتین و راییكردنی مامه‌ڵه‌كان به كات و تێچووێكی كه‌متر به كوالیتی به‌رز به هاووڵاتییان له هه‌موو كوردستان، ده‌بێت ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ته‌كان بێت، له بچووكترین یه‌كه‌ی كارگێڕی له‌وپه‌ڕی هه‌رێمه‌وه تا سه‌نته‌ری شاره‌كان.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له ساڵی 2014 و دواتریش هاتووچۆی دهۆك له 2015دا ده‌ستیپێكرد، ئه‌و كات هه‌رێمی كوردستان له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش و لووتكه‌ی قه‌یرانی داراییدا بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته سیسته‌مێك په‌یڕه‌و بكرێت هاووڵاتییان بێزار و ماندوو نه‌كات و مامه‌ڵه‌كانی به جۆرێك به‌ڕێوه‌بچن، كه‌مترین به دواداچوون و تێچووی هه‌بێت، پێویسته هه‌موو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرن.
دووپاتیشی كرده‌وه، ده‌بێت هاووڵاتی چه‌ق بێت و به رووخۆشییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و كولتوورێكی به‌رزی مامه‌ڵه‌كردن له فه‌رمانبه‌ران ببینێت، به‌تایبه‌تیش له فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنوورییه‌كان، پێویسته ئه‌فسه‌ره‌كان ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرن و به رووێكی خۆش پێشوازی له‌وانه بكه‌ن دێنه هه‌رێمی كوردستان.
روونیشی كرده‌وه، هه‌ست به ماندوو بوونی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه زۆر جار بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ساده زیاتر له 10 ژوور ده‌كات ئاخۆ مامه‌ڵه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت یان نا، ده‌بێت چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و كاغه‌ز و دۆكیومێنت بهێنیت و ببات، پێویسته ئه‌وه نه‌مێنێت.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كار له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی و ئه‌لیكترۆنی بخرێنه خزمه‌ت یاساكان و په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كان.
روونیشی كرده‌وه، ته‌كنه‌لۆژیا ده‌بێت له خزمه‌ت ئاسانكاری راییكردنی كاره‌كان بێت، به كوالیتی به‌رز و كه‌مترین كات و تێچوو.
به‌رده‌وامبوونی حكوومه‌تی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان بكرێته ئۆنلاین و هاووڵاتییان له ماڵه‌كانییان له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ره‌كانییان مامه‌ڵه‌كان ته‌واو بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی دهۆكیشی وه‌ك نموونه هێنایه‌وه و رایگه‌یاند، هاووڵاتییان به چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌توانن مۆڵه‌ت و ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك به دوای مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ونت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ له قۆناخێكی نوێدان و روونی كرده‌وه، به خۆڕاگری و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه توانرا داعش تێكبشكێنرێت و هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه له پێناو په‌یوه‌ندییه‌كی باش له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌بێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كوردستان خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی گه‌وره‌یه و رایگه‌یاند، ده‌توانرێت شه‌قامی گه‌وره و باڵه‌خانه‌ی به‌رز درووست ده‌كرێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ژێرخانێكی كارگێڕی درووست بكرێت.
پشتگیری خۆیشی راگه‌یاند، بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك له هه‌ر داموده‌زگایه‌كی حكوومه‌ت به‌ره‌و چاكسازی ده‌نرێت و داواشی كرد سه‌رنج بخرێته سه‌ر چاكسازییه‌كان.
دووپاتیشی له كاركردن به شێوه‌ی تیم كرده‌وه و رایگه‌یاند، نابێت سه‌ركه‌وتنه‌كان ته‌نها به‌ناوی یه‌ك كه‌س بێت و پێویستی واز له ئه‌نانیه‌ت بهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بێت.
ا. م