"رامۆس ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام زۆر گه‌مژه‌یه"
گاری لینكه‌ر ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند و یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی نێوان رامۆس و سه‌ڵاح له فایناڵی چامپیۆنزلیگ هاته ده‌نگ.
سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له فایناڵی چامپیۆنزلیگ به توندی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول به‌ریه‌ككه‌وت و به‌هۆیه هێرشبه‌ره میسرییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به گریان و ئازاره‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه سه‌ڵاح ناتوانێت له یه‌كه‌مین یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال به‌رامبه‌ر ئۆروگوای یاری بكات.
گاری لینكه‌ر كه ئێستا كاری شرۆڤه‌كاری وه‌رزشی ده‌كات و به‌رنامه‌یه‌كیشی له كه‌ناڵی بی بی سی هه‌یه، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: سێرخیۆ رامۆس ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و هه‌موو یانه‌كان ئاواته خوازن به‌و یاریزانه، به‌ڵام پێویسته‌ی خه‌ڵاتی باشترین گه‌مژه‌ی پێ بدرێت.