فه‌رمانى ده‌ستگيركردن بۆ نه‌جمه‌دين كه‌ريم ده‌ركرا

K24 – ھەولێر:
دادوه‌رێكى كورد له شارى كه‌ركووك به ناوى (سەباح محەممەد ئيبراهیم) بە پێی ماددەی (316)ـی ياساى سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (نەجمەدین کەریم) پارێزگاری پێشووى کەرکووك ده‌ركرد.
به گوێره‌ى ئه‌و نووسراوه‌ى كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتووه و مێژوويى (23ى ئايار/ مايۆى 2018)ى به‌سه‌ره‌وه‌يه، فه‌رمانى ده‌ستگيركرد بۆ (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ده‌ركراوه.
هه‌ر به گوێره‌ى نووسراوه‌كه به پشت به‌ستن به ماددەی (۱۲۱) له ياساى سزادانى عێراقى فەرمانی دەست بەسەرا گرتنی ماڵ وموڵکە گواستراوە و ونەگواستراوەکان دەرکراوه.
(نه‌جمه‌دين كه‌ريم)، پارێزگارى پێشووى كه‌ركووك، به هۆى رووداوه‌كانى (16ى ئۆكتۆبه‌ر) و داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن ميليشيا شيعه‌كان و سوپاى عێراقه‌وه، له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه و به فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، جێگرى پێشووى پارێزگار (راكان جبوورى) به وه‌كاله‌ت پۆستى پارێزگارى شاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.

ئ.ر