"زۆر ئاگاداری خۆتانبن توركیا پشێویی تێدهكهوێ"
K24 - ههولێر:
حکوومەتی بەریتانیا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی و داوایان لێدهكات له گەشتکردن بۆ وڵاتی تورکیا لە وەرزی هاویندا زۆر ئاگاداری خۆیانبن و باشوایه خۆیان له گهشتكردن بۆ ئهو وڵاته بهدوور بگرن.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بڵاوکراوەیەکیدا، داوا لە هاووڵاتیانی دەکات کە هۆشیاربن لە گەشتکردن بۆ تورکیا چونکە "هەڵبژاردنەکانی تورکیا رەنگە پشێوی بەدوای خۆیدابهێنێت."
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی زە مەیل، بەریتانیا چەند شارێکی تورکیا كه زۆرترینییان شارە کوردییەکانن وەک ناوچهی مەترسیدارتر لەناوچەکانی دیکەی ئهو وڵاته دەستنیشانکردووە، ئەو شارانەش ، شرناخ ،مێردین، غازی عەنتاب،دیاربەکر،کیلیس و هاتای دەگرێتەوە.
جیا لەوەش حکوومەتی بەریتانیا داوا دەکات هاوڵاتیانی خۆیان دووربگرن لە قەرەباڵغییەکانی ناو تورکیا كه بەهۆی تێکچوونی دۆخی سیاسی ئەگەری زۆرە پشێوی رووبدات.