سەرۆک بارزانی و نەجمەدین کەریم هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردن تاووتوێ ده‌كه‌ن

بە فیتی خیانەتكارانی 16ـی ئۆكتۆبەر بڕیاری ده‌ستگیركردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم و رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری شەرعیی كەركووك, رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقيان تاووتوێكرد.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا له‌ باره‌ی و دوایین پێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كرا و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی ئاییندەی عێراق هەڵسەنگێندرا.

به‌ گوێره‌ی وێبسایته‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی بڕیاری دەستگیركردنی دكتۆر نەجمەدین كەریم كرا و دەركەوت ئەو دادوەرەی بڕیاری دەستگیركردنی بەڕێز رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی دەركردبوو، ھەر ئەویش بڕیاری دەستگیركردنی پارێزگاری شەرعیی كەركووكی دەركردووە, ئەوەش بە فیتی خیانەتكارانی ١٦ـی ئۆكتۆبەرە و درێژەی ھەمان خیانەتە.

ا. م