کیمی چینی لە سینگاپوور دەستگیرکرا
K24 - هه‌ولێر:
کەسێک بە نازناوی، هۆوارد ئێکس، كه ده‌گوترێت لێکچووی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوورە، رۆژی هەینی (08/06/2018) لە فرۆکەخانەی چانگی وڵاتی سینگاپوور بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەستگیردەکرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ كراوه.
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک ماوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، لە سینگاپوور یەکتری ببینن.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، هاوارد، لەبارەی دەستگیرکردنی گووتی: "ئەوان پرسیاری سیاسی‌یان لەمن کردووە و پێیان گووتم بەهۆی دیداری ترەمپ و کیم، لە کاتێکی هەستیار سەردانی سینگاپوورم کردووە".
بریارە لێکچووەکەی کیم و دێنیس ئالان، لێکچووەکەی ترمپ، لە سینگاپوور چەند چالاکییەکی گاڵتەئامێز ئەنجام بدەن. پێشتریش هەردووکیان لە چەند بۆنەیەکی جیاواز پێکەوە دەرکەوتبوون و خه‌ڵك وێنه‌ی له‌گه‌ڵ گرتبوون.
بڕیاره رۆژی 12ـی مانگ دیداری لوتكه‌ی نێ،ان دۆناڵد تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون له سینگاپوور به‌ڕێزوه بچێت و هۆوارد ئێكس ئه‌و پیاوه ئوسترالییه به ره‌چه‌ڵه‌ك چینییه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه‌وه و وه‌ك خۆی پێشتر گوتبووی: "به‌هۆی لێكچوونی له كیم هه‌ندێك پاره‌ی پێ په‌یدا بكات".