وڵاتێكی ئه‌وروپی جەنگی له‌ دژی ئیسلامی سیاسی دەستپێکرد

"مزگەوتەکان دادەخات و مەلاکان دەردەکات"

K24 - هه‌ولێر:

حکوومەتی ئۆستریا (نەمسا) پلانی هەیە حەوت مزگەوت دابخات و دەیان مەلاش لە کارەکانیان دووربخاتەوە، ئەمەش بەگووتەی حکوومەت بۆ دژایەتیکردنی ئیسلامیە تووندڕەوەکان و گروپە ئاینیەکانی ئۆستریا (نەمسا) یه‌ کە لەدەرەوەی وڵات پارەیان بۆ تەرخاندەکرێت.

 بە گوێرەی هەواڵێکی هەفینگ پۆست، سباستیان كورز، راوێژکاری ئۆستریا (نەمسا)، لە بارەی ئەو پرۆژە یاسایە گووتی: "ئیسلامی سیاسی و هەوڵی تووندڕەوکردنی خەڵک هیچ جێگایەکیان لە وڵاتی ئێمە نابێتەوە".

هەینز کریستیان، جێگری راوێژکاری ئۆستریا (نەمسا)، هاوڕێ لەگەڵ دوو وەزیری حکوومەت، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیان لەو بارەیەوە ئەنجام داو پەیامێکیان بۆ جیهان نارد و گووتیان: " ئەمە تەنها دەستپێکە و رێوشوێنی دیكه‌یشی به‌دوادادێت".

لەبەر ئەوەی زۆربەی موسڵمانانی ئۆستریا (نەمسا) بە ڕەچەڵەک تورکن، وتەبێژی ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، هاتە دەنگ و رایگەیاند: "ئەو پرۆژە یاسایە ترس لە ئیسلام و رەگەزپەرستی نیشان دەدات".

ئۆستریا (نەمسا) خاوەنی 600 هەزار موسڵمانە لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوونی تەواوی وڵاتەكه‌ 8.8 ملیۆن کەسە، بەڵام ئەم حکوومەتەی ئێستای دژی پەنابەرانە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی موسڵمانانی ئەو وڵاتە ئەوروپییە دەبێت.