داعش شانه نوستووه‌كانی له خه‌و هه‌ڵده‌سێنێ

K24 - هه‌ولێر:
داعش سه‌رله‌نوێ سه‌ری ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌و له سووریا ستراتیژییه‌تی خۆی گۆڕیوه، ئێستا له بری ئه‌وه‌ی به‌رگریی له خۆی بكات، هێرش ده‌كات، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی 8/6/2018 روویدا و هێرشی كرده‌سه‌ر به‌شێكی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق.
رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه به هێرشی خۆكوژی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی رژێمی سووریا، توندترین هێرشی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامداوه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
له كاتێكدا هاوپه‌یمانان و رژێمی سووریا پێیانوابوو شكستیان به داعش هێناوه له سووریا، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له‌و ناوچانه‌دا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه. چونكه داعش پێشتر ستراتیژییه‌تی خۆی گۆڕیبوو، چه‌كداره‌كانی خستبووه ناو كۆمه‌ڵێك شانه‌ی نوستووه‌و پێده‌چێت ئێستا فه‌رمانیان پێدرابێت له خه‌و هه‌ستنه‌وه.
پێش چه‌ند رۆژێكیش داعش هێرشی كردبووه سه‌ر گونده‌كانی كه‌ناراوی رۆژئاوای فورات و ده‌یان سه‌رباز و چه‌كداری سه‌ر به رژێمی سووریایان كوشتبوو، جگه له‌وه‌ش توانیوویانه شوێن پێی خۆیان سه‌رله‌نوێ له‌و ناوچانه‌دا بكه‌نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند گوندێكیان داگیركردبوو.
له باشووری سووریاش كه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی داعش به‌رێوه ده‌چێت، چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه هێرشیان كردووه سه‌ر ناوچه‌ی بیابانی سوه‌یدا و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌دیان كوشتووه.
به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی سوپای سووریا هێرشی پێچه‌وانه‌یان ده‌ستپێكرد و توانییان گوندی ئه‌شره‌فییه و بیری عووره له به‌ری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوه‌یدا بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان و پێده‌چێت هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بیانه‌وێت كێشه‌ی سوه‌یدا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی هێز و كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی زیاتریان بۆ ره‌وانه‌كراوه.
روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشانه‌ی له‌و چه‌ند رۆژه‌دا داعش ئه‌نجامیداوون، له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكی رابردوودا هاوشێوه‌یان نه‌بینراوه"، هه‌ر چه‌نده چاودێران پێیانوایه چه‌كدارانی داعش له سوه‌یدا ته‌نها چه‌ند ده‌سته‌یه‌كن له‌وانه‌ی له خێوه‌تگای یه‌رمووك كشابوونه‌وه.
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هێرشه‌كانی داعش وه‌ك زه‌نگی مه‌ترسیش لێكده‌ده‌نه‌وه، چونكه ئه‌و هێرشه توندانه‌ی رێكخراوه‌كه له كاتێكدایه كه پێشتر مه‌رگی چه‌كدارانی "خه‌لافه‌ته رووخاوه‌كه له وڵاتی شام" راگه‌یێنرابوو.