توڕه‌یی ژنێك را‌نج رۆڤه‌ر ده‌شكێنێ

له‌گه‌ڵ كه‌پڵه‌كه‌ی كێشه‌ی هه‌بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

دوای دروستبوونی دەماقاڵێی نێوان دوو کەپڵ لە وڵاتی بریتانیا، ژنه‌كه‌ بڕیار دەدات رانج رۆڤەری خۆشەویستەکەی عەیبدار بکات و بە ئەتۆمبێلەکەی، خۆی پێدا دەکێشێت.

گرتە ڤیدیۆکە لە لایەن كوڕه‌كه‌وه‌ تۆمار کراوە و دواتر لە گروپی ئیدیەت یو کەی درایڤێرس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.

پیاوه‌كه‌ سەرسامیی خۆی لە کاردانەوەی ژنه‌كه‌ دەردەبرێت و دەڵێت: "ئه‌وه‌ مەحاڵە، ئەوه‌ ئەنجامیدا"

ژنه‌كه‌یش دەڵێت: " تەلەفون بۆ پۆلیس بکە، گوێی نادەمێ"

وەک ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت، ژنه‌كه‌ بە هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی کوڕە ناوەستێ و لێی توڕە دەبێت و قسەی نەشیاویشی پێ دەڵێت.