"تارماییه‌كان" جلوبه‌رگی ژنان نمایش ده‌كه‌ن

سەیرو سەمەرەترین نمایشی جلوبەرگه‌

K24 - هه‌ولێر:

وڵاتی سعودیە سەیر و سەمەرەترین  نمایشی جلووبەرگی خانمانی ئەنجامدا و لە جیاتی خانمان ریکلام بۆ جلووبەرگەکان بکەن، فرۆکەی بێ فرۆکەوان (درۆون) بەکارهاتووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ڤی ئۆ ئێکس، مەراسیمەکە لە هۆتێل هیلتۆن لە شاری جەدەی سعودیە بەڕێووەچووە و هەندێک لە جلووبەرگەکانیش لە لایەن براندی ناودار دۆڵچ گابانا بەرهەمهێندراون.

عەلی نەبیل ئەکبەر، رێکخەری نمایشەکە، لە لێدوانێکی بۆ بی بی سی عەربی گووتی: "ئەوە گونجاوە بۆ مانگی رەمەزان".

چەند گرتە ڤیدیۆیەک دەربارەی مەراسیمەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراونەتەوە و یەکێکیش بۆ گاڵتەکردن بە مەراسیمەکە نووسیوەتی: "ئەوە نمایشی تارماییەکانە نەک جلووبەرگ".