گه‌نجێك له‌ناو به‌نداوی دهۆكدا خنكا
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێك له ئاوی به‌نداوی دۆهۆك خنكاوه‌و تیمه‌كانی رزگاركردن ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه.
بە گوێره‌ی راگەیێنراوێکی بەرێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی دهۆک، ئەمڕۆ شه‌ممه 9/6/2018 کاتژمێر 1:30 گەنجێک بە ناوی (ع. س.ع) كه خةڵكی پارێزگاكه‌یه لە کاتی مەلەکردندا لە نێو ئاوی بەنداوی دهۆکدا خنکاوە.
له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه "تیمێکی مه‌وله‌وانیی سەر بە بەرگری شارستانی دهۆک، تەرمی ئەو گەنجەیان لە نێو ئاوەکەدا دەرهێناوە و رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و تیمه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه ده‌ڵێت، ته‌مه‌نی 18 بۆ 19 ساڵان بووه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی چووه‌ته ناو ئاوه‌كه مه‌له بكات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌له‌ی نه‌زانیوه خنكاوه، هه‌ر چه‌نده هاوڕێیه‌كیشی هه‌وڵیداوه رزگاری بكات به‌ڵام نه‌یتوانیوه رزگای بكات".
لە دەستپێکی ئەم ساڵه‌وه تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سنوری پاریزگای دهۆک له نیو ئاوی رووبار و بەنداوەکاندا خنکاون گەیشتووە 14 کەس.