میدیاكانی ئه‌ڵمانیا سوپاسی كوردستان ده‌كه‌ن
- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیاریی رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه و پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان "عه‌لی. ب" كه تۆمه‌تی كوشتنی كچێكی 14 ساڵانی ئه‌ڵمانی به‌ناوی سوزانا ئاراسته‌كراوه راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌نه‌وه‌و پاش ده‌ستگیركردنی له كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و تۆمه‌تباره‌كه بگه‌یێنرێته‌وه فرۆكه‌خانه‌ی فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا.
رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا چه‌ند راپۆرتێكیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه و چۆنێتی ده‌ستگیركردنی عه‌لی و چۆنێتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئه‌ڵمانیا نوسیووه، له‌باره‌ی هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا، رۆژنامه‌ی بێلد نوسیوویه‌تی: "له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا پێویسته سوپاسی كورده‌كان بكات به‌هۆی ئه‌و هاوكارییه‌ی ده‌زگا فه‌رمییه‌كانیان كردوویانه و سه‌لماندوویانه كه خێران و كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ده‌كه‌ن. ئه‌وان هاوڕێی راسته‌قینه‌ی ئه‌ڵمانیان له‌و ناوچه‌ی ئاژاوه باڵی به‌سه‌ردا كێشاوه".
عه‌لی تۆمه‌تی كوشتنی سوزانای دراوه‌ته پاڵ و پاش "كوشتنی" رایكردووه‌ته‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن، رۆژی هه‌یینی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌ستگیریان كردووه‌و بڕیاره ئه‌مشه‌و بگه‌یێنرێته‌وه ئه‌ڵمانیا".
پاوڵ رۆنتسهایمه‌ر له رۆژنامه‌ی بێلدا دا نوسیوویه‌تی "پێویسته سوپاسی یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه ئه‌و تۆمه‌تباره به ئازادیی له چیاكان ده‌سوڕایه‌وه".
رۆژنامه‌كانی فيسبادن كۆرێر" و "ئه‌لگماینه‌ر تسایتۆنگ مایینز" نوسیوویانه، عه‌لی له‌ژێر چاودێریی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌یێنرێته‌وه ئه‌ڵمانیا، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا وه‌زاره‌تی دادی فیدراڵی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ویلایه‌تی هیسن و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه هیچ لێدوانێكی ئاشكرایان نه‌داوه".
به‌ڵام شه‌وی رابردوو كاتژمێر 11:20 خوله‌ك به‌كاتی به‌رلین، لیوا تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك به DW عه‌ره‌بی گوتووه: "هێشتا تۆمه‌تباره‌كه له گرتوخانه‌ی دهۆكه و تا ئه‌م ساته هیچ زانیارییه‌كمان بۆ نه‌هاتووه بڵێن ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێته‌وه و ته‌نانه‌ت باسی گواستنه‌وه‌ی بۆ هیچ شوێنێكی دیكه‌ش نه‌كراوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "عه‌لی ب" دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و گوتوویه‌تی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر كچێك و دواتر به‌ته‌نها كوشتوویه‌تی و هیچ كه‌سێكی دیكه له‌و تاوانه‌دا به‌شداریی نه‌كردووه".
سوزانا ف. كچێكی ئه‌ڵمانی بوو له شاری ماینز ده‌ژیا و ته‌مه‌نی ته‌نها 14 ساڵان بوو كاتێك كوژرا. پاش كوشتنیشی ته‌رمه‌كه‌ی له شاری فیسبادن دۆزرایه‌وه‌و یه‌كێك بووه له قوربانیانی توندوتیژی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه عه‌لی ب، تاوانه‌كه‌ی له شه‌وی 22/23 مانگی ئایاری رابردوو ئه‌نجامداوه‌و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری خنكاندوویه‌تی.