ئارجێنتین به‌پشت به‌ستن به 3 خواردنی تایبه‌ت ده‌یه‌وێت مۆندیال بباته‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین بۆ به‌شداریكردن له مۆندیالی 2018 به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وت و 3 تۆن خواردنی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
رۆژنامه‌ی ئۆڵی ئارجێنتینا، ئاشكرای كردووه كه شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ گرووپێكی گه‌وره‌ی چێشتلێنه‌ریان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و یاریزانه‌كانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا له رووسیا ته‌نیا گۆشتی (گا، به‌راز و شیری خه‌ست) بخۆنه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ره‌و رووسیا به‌ڕێكه‌وتن و ده‌چنه شوێنی تایبه‌تی خۆیان كه 25 میل مۆسكۆی پایته‌خت دووره، مێسی و هاوڕێیه‌كانیشیان خۆشحاڵی و سه‌رسامی خۆیان بۆ شوێنه ده‌ربڕیوه، به‌وپێیه‌ی یه‌كێك له باشترین و رازاوه‌ترین شوێنیان بۆ ئاماده كراوه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له مۆندیالی 2018 كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و شانبه‌شانی نێجیریا، كرواتیا و ئایسله‌ندا یاری ده‌كات.