محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ یه‌كه‌مجار راستییه‌كانی له باره‌ی رامۆس ئاشكرا كرد
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له دیمانه‌یه‌كدا وه‌ڵامی قسه‌كانی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌دریدی دایه‌وه و ڕه‌تی كرده‌وه كه به رامۆسی راگه‌یاند بێت كه ته‌ندروستی باشه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 9 حوزه‌یرانی 2018، دیمانه‌یه‌كی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی بڵاو كرده‌وه.
سه‌ڵاح ده‌ڵێت: رووداوه‌كانی نێوان من و رامۆس له فایناڵی چامپیۆنزلیگ ناخۆشترین رووداوی ژیانی من بوو، چونكه ترسم له‌وه هه‌بوو له خه‌ونی به‌شداریكردن له مۆندیال بێبه‌شبم، بۆیه هه‌ركاتێك بیرم له‌و شته ده‌كرده‌وه وێران ده‌بووم.
سێرخیۆ رامۆس، هه‌فته‌ی رابردوو له لێدوانێكدا له باره‌ی سه‌ڵاح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه په‌یوه‌ندی به هێرشبه‌ره میسرییه‌كه كردووه و پێی راگه‌یاندووه كه ته‌ندروستی زۆر باشه، رامۆس ده‌شڵێت: سه‌ڵاح پێی گوتم ده‌متوانی له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رده‌وامبم، به‌ڵام نه‌مویستووه سه‌ركێشی به ته‌ندروستی خۆی بكات.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌مباره‌یه‌وه وه‌ڵامی رامۆس ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: هه‌رگیز من ئه‌و قسه‌یه‌م به رامۆس نه‌گوتووه، چونكه من ئه‌گه‌ر ته‌ندروستیم باشبا له یاریگه نه‌ده‌چوومه ده‌ره‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له درێژه‌ی دیمانه‌كه‌یداه له باره‌ی مۆندیالی 2018، ده‌ڵێت: نامانه‌وێت ته‌نیا بۆ 3 یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بچینه رووسیا، پێویسته متمانه به‌خۆمان بكه‌ین و هه‌وڵ بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال بده‌ین، بێگومان ده‌توانین ئه‌و كاره‌ش بكه‌ین، چونكه راهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتوومان هه‌یه.