به ئه‌نقه‌ست خۆی تووشی ئایدز كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كه‌سانی دیكه بیگوازێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
دادگای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سزای 50 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكیدا سه‌پاند، كه به ئه‌نقه‌ست خۆی تووشی نه‌خۆشی ئایدز كردووه و بۆ خه‌ڵكی دیكه‌شی گواستووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "رووسیه‌لیه‌وم" له كاتی دادگاییكردنیشدا، ئه‌و گه‌نجه به‌ناوی "ستیڤن كۆوچ" 25 ساڵ، دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و ئاشكرای كرد، په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر كچ هه‌بووه و حاڵه‌تی تووشبوونی خۆیشی به ئایدز شاردووه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له نامه و په‌یامه ده‌نگی و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا، حاڵه‌تی راسته‌قینه‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی ئه‌و گه‌نجه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه یه و تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ستی نه‌خۆشی ئایدز، تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانیكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ری دراوه‌ته پاڵ و به هۆیه‌وه، سزای زیندانیكردنی 50 ساڵی بۆ ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌خرێته ژێر چاودێری و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی و ده‌روونی.
ا. م