ئه‌مڕۆ به‌رازیل ئه‌و پێكهاته‌یه تاقی ده‌كاته‌وه كه له مۆندیال پشتی پێده‌به‌ستێت
هه‌ڵبژارده‌ی برازیل له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا به‌رده‌وامه، له دوایین یاری خۆیدا به‌ر له مۆندیال له یارییه‌كی دۆستانه رووبه‌ڕووی نه‌مسا ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا، له مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌نجامدانی دواین یاریی ئاماده‌كاریی كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 5:00 به كاتی هه‌ولێر، سه‌مه‌كارانی سامبا و پاڵه‌وانی پێنج مۆندیال رووبه‌ڕووی نه‌مسا ببنه‌وه.
ئه‌م یارییه بۆ برازیلیه‌كان دواین یاریی ده‌بیت و دواتر راسته‌وخۆ گه‌شتی رووسیا ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی پێگه‌ی گلۆبی به‌رازیلی، تیتی راهێنه‌ری سامبا بۆ ئه‌م یارییه ئه‌و پێكهاته‌یه تاقی ده‌كاته‌وه كه له مۆندیال پشتی پێده‌به‌ستێت.
له مشقه‌كانی برازیل سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده‌بوون، نێیمار و مارسێلۆ و فلیپی لویس یاریزانه‌كانی دیكه به ته‌واوی راهێنانه‌كانیان ئه‌نجامدا.
بڕازیل له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می مۆندیال رووبه‌ڕووی سویسرا، كۆستاریكا و سربیا ده‌بێته‌وه.