حكومه‌تى هه‌رێم واده‌ى پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى راگه‌ياند

ئه‌م رۆژانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان پشووه‌

K24 – هه‌ولێر:

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، (سه‌فين دزه‌يى)، له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى له‌ داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌ياند.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەین. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دڵخۆشی و سەقامگیری بۆ هەرێمی كوردستان و پتەوتركردنی یەكڕیزی گەلەكەمان".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "بەم بۆنەیشەوە رایدەگەیەنین، پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژی پێنجشەممە (14/6/2018) دەستپێدەكات و تا رۆژی دووشەممە (18/6/2018) بەردەوام دەبێت و رۆژی سێشەممە (19/6/2018)  دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.