تورکیا سنووره‌كانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵده‌چنێ

ده‌یه‌وێت ریگه‌ له‌ هاتووچۆی یه‌په‌گه‌ بگرێت

K24 - هه‌ولێر:

حکوومەتی تورکیا کۆتاییهێنا بە دروستکردنی پەرژین و دیوارێکی 746 کیلۆمەتری لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا و شارە کوردییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی له‌یه‌كتریی دابڕی.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ناشناڵ: " ماوەی سێ ساڵە تورکیا بۆ رێگریکردنی لە هاتووچۆی شه‌ڕڤانانی یەپەگە و گروپە چه‌كداره‌كانی دیكه‌، دەستی کردووە بە دروستکردنی ئەو دیوارە لە سنوورەکانی".

دیوارەکە سنووری شارەکانی ئورفا، گازی عەنتاب، کیلیس، هەتای، مێرددین و شیرناخ لە رووی تورکیا دەگرێتەوە کە بەشێکی زۆری سنوورەکانی ئەو شارانەش لە دیوی سووریا لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگەدایە.

ئەم هەنگاوەی تورکیا لە کاتێکدایە، شاری عەفرینی داگیرکردووە و نیازی هەیە بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا هەژموونی خۆی به‌سه‌ر شاری مەنبجیشدا بسه‌پێنێ.

ئەنقەرە نزیکە لە تەواوکردنی پەرژینی ئەمنی لە سنووری توکیا- ئێرانیش کە رووبەری 144 کیلۆمەتره‌و سنووری نێوان هەردوو وڵات دەگرێتەوە.

سوپای تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە پارتی کرێکارانی کوردستان (یەپەگەش بە بەشێک لەوان دادەنێت) هەوڵەکانی لە عێراق و سووریا چڕکردۆتەوە و هاوڵاتیانی سەر سنوورەکانیش زەرەرمەندی یەکەمن.