كیم داوا دهكات ترهمپ بچێته پیۆنگ یانگ
K24 - ههولێر:
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، بۆ گەڕی دووەمی کۆبوونەوەیان، داوەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەکات بۆ ئهوهی بێته پیۆنگ یانگی پایتەختی وڵاتەکەی.
رۆژنامەی جۆسۆن ئیلبۆی کۆریای باشوور ناوەڕۆکی ئەو نامەیە ئاشکرا دەکات کە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە رێگای نوێنەرەکەی (کیم یۆنگ چول) لە 1ی حوزەیراندا بۆ ترەمپی ناردبوو و تیاییدا هاتووە: "داوا له ترهمپ دهكات بۆ گەڕی دووەمی دانیشتنی بێیته پیۆنگ یانگ".".
دوێنێ یەکشەمە(10/06/2018)، بە مەبەستی ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەیان، هەردوو سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور گەیشتنە وڵاتی سینگاپوورە و بڕیارە سبەی (12/06/2018) کاتژمێر 4ی بەیانی بە کاتی کوردستان لە هۆتیڵ کاپێلا یەک ببینن.
کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوە لەماوهی نیو سەدەدا له نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەنجامی کۆبوونەوەکە، ئاشتی نێوان هەردوو کۆریای باشوور و باکوور بەرقەرا بکات و ئەمریکاش لەگەڵ کۆریای باکوور ئاشت بکاتەوە.