داعش ھێرشی كردە سەر باشووری كەركووك

ژمارەیەك چەكداری حەشد كوژراون

K24 - كەركووك

شەوی رابردووی چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر باشووری كەركووك و دوو چەكداری حەشدی شەعبیان كوشتووەو ژمارەیەكی دیكەش بریندارن، لە داقوقیش ئەفسەرێكی پێشمەرگە رفێندراوە.

ھێمن دەلۆ، پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "لە گوندی قەرەتەپەی سەربە ناحیەی یایچی باشووری کەرکووك، داعش هێرشێکی فراوانی کردووەتە سەر لیوای 16ی هێزی ئیمامەینی سەر بەحەشدی شەعبی، لە شەڕێکی سەختدا، دوو چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و 10 دیکەش بریندار بوونە".

گوتیشی: "لە لایەكی دیكە و ھەر شەوی رابردوو لەسنووری گوندی زەنقەڕ، لە باشووری داقووقیش چەکدارانی داعش ئەفسەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە و چوار كەسی دیكەی بە رەگەز عەرەبیان رفاندووە".

خەڵکی گوندەکە بە پەیامنێری كوردستان24 راگەیاندووە: "ئەو ئەفسەرە ناوی فەرهاد ئاغایە و کاکەییە لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە گوندەکەی خۆیانی جێهێشتووە، بەڵام دوێنێ بە مەبەستی دروێنەی گەنم گەڕاوەتەوە گوندەکەیان و لەلایەن ژمارەیەك چەکدارەوە، کە گومان دەکرێت داعش بن، بەرەو شوێنێکی نادیار رفێراوەو تاکوئێستاش چارەنووسی نادیارە".

ھەر لەبارەی رووداوەكانی شەوی رابردووی شاری كەركووك پەیامنێرمان گوتی: "لە گەڕەکی ئەسراو مەفقودینی شاری کەرکووکیش ژمارەیەك چەکدار تەقە لە گەنجێکی عەرەب دەکەن بەناوی مەعن مەحموود، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".

ھ.م

مەعن مەحموود، ئەو گەنجەی شەوی رابردوو لە كەركووك كوژرا
مەعن مەحموود، ئەو گەنجەی شەوی رابردوو لە كەركووك كوژرا
داعش ھێرشی كردە سەر باشووری كەركووك
داعش ھێرشی كردە سەر باشووری كەركووك
داعش ھێرشی كردە سەر باشووری كەركووك
داعش ھێرشی كردە سەر باشووری كەركووك
داعش ھێرشی كردە سەر باشووری كەركووك