به فه‌رمی بارسێلۆنا فرۆشتنی یاریزانێكی راگه‌یاند
به فه‌رمی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌رداربوونی یه‌كجاره‌كی له جیرارد دیۆلۆفیۆ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی واتفۆرد راگه‌یاند.
جیرارد دیولۆفیۆ كه هاوینی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به واتفۆرد به 13 ملیۆن یۆرۆ به یه‌كجاری ده‌بێته یاریزانی یانه ئینگلیزییه‌كه.
دیۆلۆفیۆ له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه و له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌ك به‌شداریی له 68 یاری كردووه و 27 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌بووه. له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆناش به‌شداریی له 23 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 3 ئاسیستی تۆمار كردووه.