هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌رز كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای هه‌مواری سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێنه‌رانی نارد بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به مه‌به‌ستى په‌سندكردنى.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 6ی ئه‌م مانگه ته‌واوی بڕگه‌كانی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی خسته به‌ر ده‌نگدان و ده‌نگی له‌سه‌ردرا.
ناوه‌ڕۆكی بڕگه‌كانی هه‌مواری سێیه‌می ئه‌و یاسايه، دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ژمار و هه‌ڵاوێركردنی ده‌نگه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ست و په‌كخستنی كاری ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و گۆڕینه‌وه‌یان به ده‌سته‌ی دادوه‌ران له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك دا، بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و ساخته‌كاریانه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا كراون.
پێشریش رۆژی 5ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مان راسپارده‌كانی لێژنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند كرد، كه له‌و راسپاردانه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر بوونی ساخته‌كاری گه‌وره و مه‌ترسیدار كراوه‌ته‌وه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راسپاردانه، بڕیار له‌سه‌ر دووباره هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له به‌رپرسانی كۆمسیۆن درا.
H.B