شهش سهيروسهمهرهترين رووداوهكان له مێژووى مۆنديال
ئاشقانی تۆپی پێ، لە ھەموو کونجێکی دونیا چاوەرێی دەستپێکی یارییەکانی مۆندیالن" کە بڕیاره رووسیا مێوانداری گەورەترین شانۆی جیھانی تۆپی پێ بکات، تا ئێستا ئاماژهكان بۆ ئهوه دهچن كه رووسیا له میوانداریكردنهك سهركهوتنێكی باش بهدهستدههێنێت، بە تایبەت لە ئامادەبوونی ژمارەی زۆری ھاندەران، رووداوە خۆش و ناخۆشەکانیش تەنھا لە بردنەوە و دۆراندن دانییە، زۆر رووداوی کاریگەر ھەن، لەسەر پەیژەکان و لە دەرەوەی یاریگا ڕوو دەدەن، ئەمانە دیارترینیان كه له مێژووی مۆندیال روویداوه و پێگەی یۆرۆ سپۆرت خستوویهتییه ڕوو.
1ـ گازگرتنهكهی سوارێز لە دژی بهرگریكاری ئیتاڵی کیلینی: لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2014 و له یاری نێوان نێوان ئۆروگوای و ئیتاڵیا، ھەڵسوکەوتێکی دەگمەن و سەیر ڕوویدا، کاتێک سوارێزی ھێرشبەری بارسێلۆنا بە ددانەکانی شانی جۆرجیۆ کلینی گەست، کە دواتر شوێنەواری گازگرتنهكه بە ئاشکرا دیار بوو، دواتریش بووە مایەی گاڵتەپێکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
- سەرەکەی زێدان لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2006: دوای ئەوەی ماتیرازی بەرگریکەری ئیتاڵیا و زێدانی کاپتنی فرەنسا دەبێتە پێکداھاڵپژانیان، دواتر زێدان خۆی بۆ ناگیرێت و سەرێکی بەھێز لە سنگی ماتیرازی دەدات، ئەم رووداوە بووە بابەتێکی گەرمی رۆژنامەکان تا ئێستاش قسەی لەسەر دەکرێ.
3- کەوتنەکەی سابێلای راھێنەری ئارجێنتینا: لە میانەی یارییەکانی قۆناخی ھەشتەم لە مۆندیالی 2014ـی برازیل, لە یاریی نێوان ئارجێنتینا و بەلجیکا، ھیگیواینی ھێرشبەری ھەلبژاردەی تانگۆ، دەرفەتێکی ئاسان لە دەستدەدات، لەداخانا سابێلای راھێنەری بە شێوەیەکی زۆر کۆمیدی بەر دەبێتەوە.
4- کەوتنی پزیشکەکەی ھەڵبژاردەی ئەمریکا: لە مۆندیالی 1930 پزیشکی ئەمریکیەکان تووشی رووداوێکی سەیر بوو، کاتێک یاریزانێکی ھەڵبژاردەکەی پێویستی بە چارەسەر بوو، ئەم پزیشکە بە شێوەی خێرا بۆ چارەسەرکردنی دەچووە، لە ناکاو قاچی خزی و کەوت، ئەو شوشەی کە گازی چارەسەری تێدابوو شکا، بەمەش بووە ھۆی بوورانەوەی پزیشکەکە.
5- ھەولی دزینی جامی مۆندیالی 2010: لە یاریی کۆتایى مۆندیالی لەو ساڵدا لە باشووری ئەفریقا، لە نێوان ئیسپانیا و ھۆڵەندا، کە ماتادۆرەکان براوەی یارییەکە بوون، یەکێک لە ھاندەرانی یاریەکە بەرەو جامەکە رایکرد و ھەوڵی دزینی دا، بەڵام ھەرزوو لە لایەن پاسەوانەکان رێگری لێگیراو دەستگیر کرا.
6- شۆکبوونی یاریزانانی ھەڵبژاردەی پیرۆ و رۆمانیا: لە مۆندیالی 1930 لە یاریی نێوان رۆمانیا و پیرۆ، یاریزانەکان تووشی سەرسوڕمانییەکی زۆر بوون، بە ھۆی کەمی ئامادەبوونی رێژەی ھاندەران لە یارییەکەدا، چونکە تەنھا نزیکەی ٣٠٠ کەس لە یاریگا کە ئامادەبوون.