ده‌نگی مووشه‌كه بالیستییه‌كان خامۆش ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
دواجار هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له هۆتێل كاپێلای دوورگه‌ی سانتۆسای باشووری سه‌نگاپووره، كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یان ئه‌نجامدا، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ش "رێككه‌وتنی گرنگ"یان واژۆ كردووه.
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه
دۆناڵد تره‌مپ، له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، دیداره‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووبووه، كیم جۆنگ ئونیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد "دوای بڕینی كۆمه‌ڵێك كۆسپ و ته‌گه‌ره گه‌یشتوونه‌ته ئێره".
دوای کۆتایی کۆبوونەوەکە ترەمپ دووپاتیكرده‌وه، توانیویانە بە سەرکەوتوویی کۆبوونەوەکانیان ئەنجامبدەن و گوتیشی: "بە جۆرێک کۆبوونەوەکان سەرکەوتوو بوون کە لە دەرەوەی پێشبینییەکانە".
کۆبوونەوە مێژوویـیەکەی تره‌مپ و كیم، ئەمڕۆ سێشەممە لە کاژمێر 9:05ی بەیانی بە کاتی سه‌نگاپووره لە ئوتێلی کاپـێلای دوورگەی سێنتۆسای ئەو وڵاتە دەسـتیپێکرد.
سەرەتا لە بەردەم ئاڵاکانی ئەمەریکا و کۆریای باکور تەوقەیان لەگەڵ یەکتر کرد و پاشان پـێکەوە بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکەیان بەڕێکەوتن و لەوێ بە کورتی بۆ پەیامنێرانیان راگەیاند کە هیوادارن کۆبوونەوەکەیان سەرکەوتوو بێت.
ترامپ پـێشبینی دەکات پەیوەندییەکی "زۆر باش" لە نێوانیان دروستببێت، لای خۆیەوە کیم جۆنگ ئونیش ده‌ڵێت: "کۆریای باکوور و ئەمەریکا زاڵبوون بەسەر کۆسپە مێژوویـیەکانی نێوانیان و ئێستا لە سه‌نگاپووره کۆدەبنەوە". ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەوەی ئەمڕۆ هاتووەتە دی هەروا بە سانایی نەبووە.
لێكتێگه‌یشتنی مێژوویی
به گوێره‌ی وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، بۆ رێككه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن ده‌كه‌ونه گفتوگۆ و سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌رداربوونی پیۆنگ یانگه له به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا هاوكاری دارایی و "ناوازه" پێشكه‌ش به كۆریای باكوور ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆمی بێت.
دیداری لووتكه له كاتێكدایه، به‌هۆی لێدوانه تونده رۆژنامه‌وانییه‌كانی هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه، مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی درووستبووه، لێدوانه تونده‌كانی تره‌مپ گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی به سه‌رۆكی كۆریای باكوور بڵێت: "پیاوی مووشه‌كه بچووكه‌كان"، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامیدان بوو به تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كان، به‌ڵام داواجار هه‌ردوو "دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌كه" دیداره‌كه‌یان ئه‌نجامدا.
لە ساتی گەیشتنیان بەیەک لە هۆتێل کاپێلا، هەردوو سەرۆک دەستی یەکیان گووشی و بەدەم یەکەوە پێکەنین، پاشان خۆیان و وەرگێڕه‌کانیان بەرەو کتێبخانەی هۆتێلەکە رۆیشتن و کۆبوونەوەکەیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە دوای کۆبوونەوەکە، کیم گووتویەتی: " کۆبوونەوەکە هەوڵێکی باش بوو بەدیهێنانی ئاشتی"، و ترەمپیش پێی وابووە "ئەوان خەریکی دروست کردنی پەیوەندییەکی بەهێزن".
رێككه‌وتنه‌كه مۆركرا
دواجار كه‌مێك به‌ر له ئێستا، دوای چه‌ند جارێك ته‌وقه‌كردن، رێككه‌وتنه "گرنگه‌كه‌یان" واژۆكرد، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، له‌مه‌ودوا دۆخێكی نوێ له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا دێته ئارا و په‌یوه‌ندییه‌كی جیاوازیش له مێژووی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگ درووست ده‌بێت، ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێسی ئه‌مه‌ریكیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ رایگه‌یاندووه، پرۆسه‌ی داماڵینی چه‌كی ناووكی كۆریای باكوور، "زۆر به خێرایی" ده‌ستپێده‌كات.
بانگهێشتكردن
دوای واژۆكردنی ریككه‌وتنه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، كیم بۆ كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بانگهێشت ده‌كات، پێشتریش سه‌رۆكی كۆریای باكوور، داوای كردبوو، تره‌مپ سه‌ردانی پیۆنگ یانگ بكات، ئه‌وانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ده‌ستپێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
سێلفی كیم
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كوریای باكوور، پێش كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گه‌ڕانێكی شه‌وانه‌ی به سه‌نگاپووره‌دا كرد و وێنه‌ی سێڵفیشی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك گرت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، كیم به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی چووه‌ته پاركێكی هه‌ره به‌ناوبانگ و دیاری سه‌نگاپووره.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی "مارینا بای ساندز"یشی كرد، كه به یه‌كێك له سیمبۆله‌كانی سه‌نگاپووره داده‌نرێت و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كن له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌له‌م.
له گه‌شته‌كه‌یدا، كیم یۆ جۆنگ، خوشك و راوێژكاری سه‌رۆكی كۆریای باكوور، به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیدا بووه.
نمایشی ئۆتۆمبێل
له یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی دیداری لووتكه، تره‌مپ ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی نیشانی كیمدا، كه پێشتر داوای كردبوو ئۆتۆمبێلێكی هاوشێوه‌ی تره‌مپی بۆ دابین بكرێت.
پێشتر رۆژنامه‌ی "straits time" كه پشتی به سه‌رچاوه‌ی ئاگادار به‌ستووه، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكییه‌كان ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تییان گه‌یاندووه‌ته سنگاپووره و له‌ناویاندا ئۆتۆمبێلی لیمۆزین له جۆری "كادیلاك"ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه كه نازناوی "دڕنده"ـی لێنراوه.
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه، شاندی كۆریای باكوور له 28/5/2018 وه گه‌یشتوونه‌ته سنگاپووره بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و لوتكه مێژووییه رێكبكه‌ون و داوایان كردووه ئۆتۆمبێلی لیمۆزین بۆ سه‌رۆك كیم دابین بكرێت و ده‌بێت له هه‌مان جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بێت.
په‌یامنێری ئاژانس تاسی رووسی له سنگاپووره‌وه گوتوویه‌تی: "كۆمپانیاكانی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێل شانده‌كه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ده‌توانن ئۆتۆمبێلی نایاب بۆ سه‌رۆك كیم په‌یدا بكه‌ن، له‌وانه "Rolls-Royce Phantom" و"Mercedes-Maybach" و"Bentley".
ئه‌وه له كاتێكدایه لی شیان لون، سه‌رۆكی سنگاپووره خۆی بۆ چوونه سه‌ركار و گه‌ڕان ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی مێرسیدس له جۆری "S-Class" به‌كارده‌هێنێ.
ا. م