داعش رێچكه‌ی قاعیده‌ ده‌گرێته‌به‌ر

هه‌سه‌ده‌ ته‌نگ به‌ داعش هه‌ڵده‌چنێت

K24 - هه‌ولێر:

شاره‌زایانی كاروباری رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، رێكخراوی داعش له‌ هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌دایه‌ له‌ سووریا و هه‌مان رێچكه‌ی رێكخراوی قاعیده‌ ده‌گرێته‌به‌ر.

رۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێستا كرده‌ چه‌كدارییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ پارێزگای دێره‌زوور له‌ دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌یه‌) و هه‌وڵ ده‌دات له‌و سنووره‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ كوردییه‌وه‌ لێی ته‌نگكراوه‌ته‌وه‌، بوونی خۆی بپارێزێت.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته‌، ریاز قه‌هوه‌چی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌نداو بۆ شیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی، رایگه‌یاندووه‌، داعش ئێستا ناچاره‌ هه‌مان رێچكه‌ی قاعیده‌ بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رچی توندوتیژی زیاتری پێوه‌دیاره‌.

شاره‌زایه‌كی دیكه‌ی رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كان، به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان حاج، هه‌مان بۆچوونی هه‌یه‌ و ده‌ڵێت: "ئێستا داعش وێنه‌یه‌كی كۆپیكراوی قاعیده‌یه‌ به‌ هه‌ندێك توندوتیژی زیاتره‌وه‌".

ا. م