تیتی: نێیمار بۆ یه‌كه‌م یاری مۆندیال به ته‌واوه‌تی ئاماده نییه
تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له لێدوانێكدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نێیمار به‌شێوه‌ی 100% بۆ یارییه‌كه ئاماده نییه.
نێیمار دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شووباتی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مارسیلیا تووشی پێكان هات، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گه‌ڕایه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و له دوایین 2 یاری دۆستانه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی كرواتیا و نه‌مسا دوو گۆڵی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش تۆمار كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تیتی راهێنه‌ری به‌رازیل له باره‌ی یه‌كه‌مین یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال به‌رامبه‌ر سویسرا ده‌ڵێت: نێیمار به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ته‌ندروستی به‌ره‌و جێگیربوون ده‌چێت، به كاتێكی نایاب تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌ی 100% بۆ یارییه‌كه ئاماده نییه.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا شانبه‌شانی هه‌ریه‌ك له سویسرا، كۆسته‌ریكا و سڕبیا یاری ده‌كات، یه‌كه‌مین یاری سه‌ماكاره‌كانی به‌رازیل سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر سویسرا ده‌بێت، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت.