ئه‌مه‌ريكا 47 مه‌رج به‌سه‌ر كۆرياى باكووردا ده‌سه‌پێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ريكا (47) مه‌رجى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور ئاسايى بكاته‌وه و سزاكانى سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵبگرێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (تاس)ـى رووسى بڵاويكرده‌وه، (تارۆ كۆنۆ) وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن رايگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا به كۆرياى باكوورى گوتووه: "ده‌بێت سه‌رجه‌م پرۆگرامه‌كانى چه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه".
به گوێره‌ى گوته‌ى وه‌زيره ژاپۆنييه‌كه، "مايك پۆمپيۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، به كۆرياى باكوورى راگه‌ياندووه، نه ته‌نيا چه‌كى ناووكى، به‌ڵكو ده‌بێت كۆرياى باكوور سه‌رجه‌م پرۆگرامه مووشه‌كييه‌كانى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئينجا ئه‌مه‌ريكا سزاكانى سه‌ر ئه‌و وڵاته لاده‌بات".
(تارۆ كۆنۆ) به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، "47 مه‌رجى ئه‌مه‌ريكام راده‌ستى كۆرياى باكوور كردووه".
به گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و وه‌زيره، ئه‌مه‌ريكا داوايكردووه، "كۆرياى باكوور، له چه‌كى ناووكى، چه‌كى كيميايى، مووشه‌كه باليستييه‌كان به ته‌واوى دابماڵرێت، ئينجا ئه‌مه‌ريكا سزاكانى سه‌ر ئه‌و وڵاته لاده‌بات".
ئه‌م زانياريانه دواى ئه‌وه دێن، كه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جۆنگ ئون، رۆژى (12ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) له سه‌نگاپووره كۆبوونه‌وه. هه‌ردوولا يادداشتێكى له‌يه‌كتێگه‌يشتنيان واژوو كرد.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر