شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ره‌وشى كه‌ركووك به‌ ته‌واوى ناله‌باره‌

له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ سته‌م له‌ خه‌ڵكى كوردى شاره‌كه‌ ده‌كرێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، ره‌وشى كه‌ركووك ته‌واو ناله‌باره‌ و له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ سته‌م له‌ خه‌ڵكى كوردى شاره‌كه‌ ده‌كرێت.

له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)ى كوردستان24، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتى: دوای شازده‌ی ئۆكته‌ر هێزی نامۆ به‌ شاری كه‌ركووك هاتووه‌ته‌ شاره‌كه‌ و ده‌ست له‌هیچ شتێك ناپارێزن و ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركووك ته‌واو ناله‌باره‌.

هه‌روه‌ها گوتى: رۆژانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر گه‌نج و هاووڵاتیانی كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری هه‌یه‌ و له‌ هه‌موو روویەكه‌وه‌ سته‌م له‌ خه‌ڵكی كوردی ئه‌و شاره‌ كراوه‌.