به ڤیدیۆ... هه‌ڵبژارده‌ی سوید یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مۆندیال تۆمار كرد
له گرووپی شه‌شه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی سوید به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به كۆریای باشوور هێنا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له یاریگه‌ی نژنی نۆڤگۆرۆد هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سوید و كۆریای باشوور به‌یه‌ك گه‌یشتن، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام له گێمی دووه‌م، ئه‌ندریاس گرانكڤیست كاپتنی سوید به لێدانی پێناڵتی گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه تۆمار كرد، ئه‌مه چواره‌مین گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی ئه‌م به‌ریگاره سویدییه بوو له رێگه‌ی پێناڵتی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماری ده‌كات.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی سوید له دوای مۆندیالی 2002 له رێگه‌ی پێناڵتی، دوایینجار كه سوید له رێگه‌ی پێناڵتی گۆڵی كردبێت له رێگه‌ی هێنریك لارسۆن بووه.
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، هه‌ڵبژارده‌ی سوید دووه‌مین یاری خۆی له مۆندیال به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌كات، كۆریای باشوور و مێكسیكۆ له هه‌مان رۆژ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.