پێنتاگۆن ره‌تيكرده‌وه سوپاى توركيا چووبێته شارى منبج
K24 – هه‌ولێر:
ئێریک پاھۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا(پێنتاگۆن) رایگەیاند، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ ھێزەکانی تورکیا لە دەوروبەری منبج دەستیان بە ھەماھەنگی کردووە، بەڵام ھێشتا تورکیا نەچووەتە ناو منبج.
پاھۆن گوتيشى: جموجوڵی سوپای تورکیا بەھەماھەنگی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەورووبەری منبج دەستی پێکردووە، بەڵام لە ناو منبج نا.
ئەم لێدوانەی وتەبێژی پێنتاگۆن دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياندبوو، هێزه‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته منبج.
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، "به گوێره‌ى ئه‌و نه‌خشه رێگه‌يه‌ى له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن واژوو كراوه، ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا به‌ره‌و (منبج) جوڵه‌ى پێكراوه".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى گشتيى سوپاى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، "له ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانى توركيا و ئه‌مريكا به جيا كاروانى سه‌ربازيان له هێڵى نێوان ناوچه‌كانى "قه‌ڵغانى فورات" و ناوچه‌كانى ديكه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى "قه‌ڵغانى فورات" جوڵه پێكردووه".
ناوچه‌كانى "قه‌ڵغانى فورات"، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى كۆنترۆڵيان كردووه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا، ديمه‌نى له‌شكركێشى سوپاى توركيايان به ئاراسته‌ى شارى (منبج) بڵاوكرده‌وه.
رۆژى (4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگه‌يه‌ك، بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) له منبج رێككه‌وتن.
دواى بانگه‌شه‌كانى سوپاى توركيا و ئه‌ردۆغان، فه‌رماندارى گشتيى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج، محه‌ممه‌د ئه‌بو عادل، له لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) ره‌تيكرده‌وه، سوپاى توركيا هێڵى ته‌ماسى نێوان ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و "قه‌ڵغانى فورات"ى به‌زاندبێت و گه‌يشتبێته ده‌وروبه‌رى منبج.
ئه‌بو عادل گوتيشى: "ته‌نيا چه‌ند ده‌ورييه‌يه‌كى سوپاى توركيا له كه‌نارى باكوورى رووبار‌ى ساجوور، بينراون. ئه‌و ناوچه‌يه‌ش له ژێر كۆنترۆڵى قه‌ڵغانى فوراته".
دوێنێ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، رايگه‌ياندبوو، "يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) ده‌بێت له ماوه‌ى (90) رۆژدا شارى منبج چۆڵ بكه‌ن".
منبج، له لايه‌ن يه‌كينه‌كانه‌وه و به هاوكارى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار كرا و دواى كۆنترۆڵكردنى عه‌فرين، توركيا داواى چۆڵكردنى ئه‌و شاره له يه‌كينه كوردييه‌كان ده‌كات.
ئ.ر