به وێنه.. زینده‌وه‌رێك ته‌نگ به هاووڵاتییانی كه‌ركووك هه‌ڵده‌چنێت
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی نیشته‌جێی پارێزگای كه‌ركووك، باس له په‌یدابوونی زینده‌وه‌ر (حه‌شه‌راتێك) ده‌كه‌ن، كه به‌سه‌ر پێستی هه‌ر كه‌سێكدا بڕوات، دووچاری سووتانه‌وه و خورشتی ده‌كات.
وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوز، بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له دانیشتووانی باشووری پارێزگای كه‌ركووك، به‌ناوی (قه‌یس ئه‌حمه‌د) رایگه‌یاندووه، په‌یدابوونی ئه‌و زینده‌وه‌ره نامۆیه و پێشتر نه‌بینراوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌نها به رۆیشتن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، پێسته‌كه‌ی تووشی هه‌ستیاری، خورشت و سووتانه‌وه ده‌كات.
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێت: "خه‌ڵكه‌كه ترسیان لێنیشتووه له‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی دیاریكراو، تا ئێستاش ناشزانین چییه، چونكه پێشتر نه‌بووه و نه‌بینراوه".
داواش ده‌كه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیدار و ته‌ندرووستییه‌كانی كه‌ركووك رێكاری پێویست بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و زینده‌وه‌ره بگرنه‌به‌ر و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ن.
به گوێره‌ی گوته‌ی یه‌كێكی دیكه له هاووڵاتییه‌كان، ده‌ركه‌وتنی زینده‌وه‌ره‌كه به شێوه‌یه‌كی له ناكاو بووه.
ا. م