سەڵاحەدین بەھائەدین: حاڵمان باش نییە و خوا رەحم بكات
K24 - دھۆك
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدهگهیهنێت، تائێستا لایهنه ناڕازییهكان بڕیاری هاوپهیمانێتییان نهداوه. ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ئۆپۆزسیۆن بوون ئهگهرێكی كراوهیه.
سەڵاحەدین بەھائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بەشداری دەكەین لە ھەر شتێك كە خزمەت بكات بە وڵات، ھێشتا بڕیاری كۆتاییمان نەداوە، بەڵام بارودۆخی عێراق بە گشتی ئاڵۆزە، ئەو دەستانەی كە تێكیدان و ئهو دهستانهی تێی وهردراوون ئامادەن، لەبەر ئەوە چاككردنەوەی ئاسان نییە، رەنگە نەك ھەر یەكگرتوو، بەڵكو ھێزەكانی دیكەش نەتوانن چاكی بكەن، بۆیە ئومێد دەكەین خوای گەورە رەحم بە میللەتەكە بكات، ھێزە سیاسییەكان حاڵمان باش نییە بە گشتی".
لەبارەی چوونە ناو ھاوپەیمانییهكان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق، یان بوونیان بە ئۆپۆزسیۆن سەڵاحەدین بەھائەدین، گوتی: "بوونمان بە ئۆپۆزسیۆن ئەگەرێكە لەبەردەماندایە".