بێكهام پێشبینی ده‌كات ئارجێنتینا و ئینگلاند بگه‌نه‌ یاری كۆتایی مۆندیالی 2018

پێیوایه‌ له‌ كۆتاییه‌كه‌ی ئارجێنتینا و ئینگلاند یاریی كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

داڤید بێکهامی ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلیزی پێشبینی دەکات ئینگڵاند و ئارجێنتینا بگەنە یاریی کۆتایی و پێیوایە لە کۆتاییدا ئەو دوو هەڵبژاردەیە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2018 ئەنجام دەدەن، بەڵام بێکهام پێیوایە ئەم مۆندیالە پڕە لە ئەنجامی چاوەڕواننەکراو و پێشبینیکردن بۆ یارییەکان کارێکی سەختە.

بێكهام له‌ به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: پرسیارێکی زۆر سەختە، ئەستەمە بتوانیت لە کەشێکی وادا پێشبینی بۆ ئەنجامەکانی مۆندیال بکەیت، چونکە وەکو خۆتان دەزانن ئەم مۆندیالە دەرفەتی بۆ پێشبینی نەهێشتووەتەوە و ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکان زۆر بووینە، بەڵام پێموایە لە کۆتایی ئەم مۆندیالەدا ئینگڵاند و ئارجێنتینا دەگەنە یاریی کۆتایی و نازناوی مۆندیالی 2018 لە نێوان ئینگڵاند و ئارجێنتینا یەکلایی دەبێتەوە، هەرچەندە جارێک زووە بۆ ئەوەی قسە لەبارەی فایناڵەوە بکەین، چونکە هێشتا ئێمە نەگەیشتووینەتە قۆناخی 16 و هێشتا لە یارییەکانی کۆمەڵەکان داین.