راگه‌یه‌ندراوێك له گوته‌بێژی پارتی ديموكراتى كوردستانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی بڕیاری دادگای فیدرالی راگه‌یاند، كه دادگاكه بڕیارێكی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه ره‌تكردبۆوه.
مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ده‌ڵێت: "ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ژێر گوشاری چەند لایەنێک، به‌مه‌به‌ستی لێدانی ناوبانگی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌سته‌وه به زیادكردنی خاڵێك له پرۆژه یاساكه‌دا كه ده‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه ناوخۆییه‌كانی كوردستان، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و ئهژماركردنهوه، ئیلغا بكرێن".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لە ده‌رئەنجامی سكاڵا‌و بەدواداچونمان، نەتوانرا رەوایەتی بەو بڕیارە حقدئامێزەبدرێت و، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دادگای فیدراڵی، به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه و هێزه ناوخۆییه‌كانمان بڕیار ده‌رچوو، كه سكاڵا و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوو به‌ته‌نیا".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاریدابوو، ده‌نگدانی پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ره‌تبكاته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان سكاڵای یاسایی له دادگای فیدرالی له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان تۆمار كرد. دادگاش بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی به ناده‌ستووری وه‌سف كرد و ره‌تیكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی پارتی:
"راگەیانداوێک لە وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
دوای راگەیاندنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 12ی 5ی 2018ی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەڵوێست و رای جیا جیا بڵاوکرانەوە. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، رامانگەیاند، بۆ رەواندنەوەی گومان و نیگەرانیەکان، پێویستە رێگا و رێککارە یاسایی و دەستووریەکان بگیرێنەبەر، لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرەتا بە بڕیار و دوتریش بە یاسای، ئەژمارکردنەوەی دەنگەکانی سپارد بە ئەنجوومەنی دادوەری، تائێرە بۆ دەرخستنی راستیەکان و رەواندنەوەی گومانەکان و پاراستنی سەقامگیری، بەشێوەیەکی گشتی، بەمافی هەموو لایەکمان زانی.
بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ژێر گوشاری چەند لایەنێک، به‌مه‌به‌ستی لێدانی ناوبانگی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رجی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌سته‌وه به زیادكردنی خاڵێك له پرۆژه یاساكه‌دا كه ده‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه ناوخۆییه‌كانی كوردستان، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و ئهژماركردنهوه، ئیلغا بكرێن.
هه‌رزوو ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م ره‌فتاره‌مان به نایاسایی و ناده‌ستووری زانی و به ئاماژهیهكیشمان زانی بۆ رقێكی زۆر له قاره‌مانیه‌تی و قوربانیدان و خۆڕاگری ئه‌و هێزانه و جگه له‌وه‌ش هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا.
له روانگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ گه‌ل و وه‌فامان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و هێزه‌كانی ناوخۆ له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی سیاسی خۆمان راگه‌یاند و له رێگای یاسا و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووریشدا سكاڵامان تۆماركرد، كه چۆن ده‌كرێت به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ته‌نیا له‌به‌ر ویستی چه‌ند لایه‌نێك، ئه‌و غه‌دره له‌و هێزه دڵسۆزانه‌ی كوردستان بكرێت.
لە ده‌رئەنجامی سكاڵا‌و بەدواداچونمان، نەتوانرا رەوایەتی بەو بڕیارە حقدئامێزەبدرێت و، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دادگای فیدراڵی، به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و پێشمه‌رگه و هێزه ناوخۆییه‌كانمان بڕیار ده‌رچوو، كه سكاڵا و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوو به‌ته‌نیا.
مەحمود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
21/6/2018"