به ڤیدیۆ.. فره‌نسا به بردنه‌وه‌ی له پیرۆ بلیتی قۆناخی 16ـی مۆندیالی بڕی

له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به پیرۆ هێنا، كه‌ڵه‌شێره‌كان بلیتی قۆناخی 16ـی مۆندیالیان بڕی و پیرۆش به فه‌رمی ماڵئاوایی له مۆندیال كرد.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی فره‌نسا له خوله‌كی 34 له لایه‌ن كلیان مباپێ تۆمار كرا، مباپێ به‌م گۆڵه بووه بچووكترین یاریزانی فره‌نسا كه له مۆندیال گۆڵ بۆ وڵاته‌كه‌ی بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی دانیمارك ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئوسترالیا به هیوایه‌كی لاوازه‌وه به‌ره‌نگاری پیرۆ ده‌بێته‌وه.