به ڤیدیۆ... كرواتیا كاره‌ساتی به‌سه‌ر مێسی و ئارجێنتینا هێنا

له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، كرواتیا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئارجێنتینا هێنا و به فه‌رمی بلیتی قۆناخی 16ـی مۆندیالی بڕی.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كییان نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له گێمی دووه‌م كرواتیا كاره‌ساتی به‌سه‌ر ئارجێتینا هێنا.
رووداوه گه‌وره‌كه له خوله‌كی 53 ده‌ستیپێكرد كاتێك ویلی كابایێرۆی گۆڵپارێزی تانگۆ
دیارییه‌كی پێشكه‌شی كرواتیا كرد و ئانتی ریبیتیچ گۆڵی پێشكه‌وتنی كرواتیای تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 80 لوكا مۆدریچ به لێدانێكی كوشنده له دووره‌وه تۆڕی تانگۆی هه‌ژاند، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدرێت ئیڤان راكیتیچ گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سوودی كرواتیا كۆتایی هات و به فه‌رمی بۆ قۆناخی داهاتووی مۆندیالی 2018 سه‌ركه‌وت.