يه‌ڵدرم: 400 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌مان له خاكى عێراق كۆنترۆڵ كردووه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، "سوپاى توركيا پێشكه‌وتنى له ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له خاكى عێراق به‌ده‌ستهێناوه و تا ئێستا 400 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ى كۆنترۆڵ كردووه".
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌يه‌كى كه‌ناڵى (سى ئێن ئێن تورك)، بن عه‌لى يه‌ڵدرم گوتى: "له قه‌نديل ئۆپراسيۆنى سه‌ربازيمان هه‌نگاو به هه‌نگاو له دژى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) پێشده‌كه‌وێت. ئێستا هێزه‌كانمان به قوڵى (40) كيلۆمه‌تر و به رووبه‌رى (400) كيلۆمه‌تر چوارگۆشه له باكوورى عێراق بڵاوبوونه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌يان كۆنترۆڵ كردووه".
گوتيشى: "بۆردومانى مۆڵگه‌ى په‌كه‌كه كراوه و ده‌زانين كه زيانى گه‌وره‌يان به‌ركه‌وتووه. به تێپه‌ڕينى كات زانيارى له باره‌يانه‌وه بڵاوده‌كه‌ينه‌وه".
ئه‌م قسانه‌ى يه‌ڵدرم دواى ئه‌وه هاتن، كه دوێنێ سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له شارى ئورفا رايگه‌ياند، "له قه‌ندیل (10) خاڵی گرنگمان كردووه‌ته ئامانج. هه‌روه‌ها له ئۆپه‌راسیۆنێكی تازه‌دا ده‌سته‌ی سه‌ركردايه‌تى قه‌ندیلمان له میانی كۆبوونه‌وه‌دا كرده ئامانج".
گوتيشى: "قه‌نديل به‌سه‌رياندا دەڕووخێنین. دەستمان بە دابەزین بۆ ئەوێ کردووە".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆي‌دا، رايگه‌ياند، "هيچ هه‌ماهه‌نگييه‌ك له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره نييه له باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى له ناوچه سنوورييه‌كانى عێراق ئه‌نجاميان ده‌دات".
دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، گوتى: "له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا، حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره ترسى له ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى چه‌كدارى هه‌يه له ناو خاكى وڵاته‌كه‌يدا".
بڕياره رۆژى (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و په‌رله‌مانى توركيا به‌ڕێوه‌بچن.
عه‌بادى گوتيشى: "ئێمه هانده‌ر نابين و رازيش نين به ئه‌نجامدانى هه‌ر جۆره كرده‌يه‌كى دوژمنكارانه له دژى توركيا له هه‌ر لايه‌نێكه‌وه بێت".
توركيا له (10ى ئازار/ مارسى 2018)ه‌وه ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له ناوچه هاوسنوورييه‌كانى عێراق له دژى گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) ده‌ستپێكردووه و هێزى پياده‌ى سنوورى عێراقيان به‌زاندووه.
هاوكات فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا رۆژانه ئاسمانى عێراق ده‌به‌زێنن و بۆردومانى ئامانجى جۆراو جۆر له ناوچه شاخاوييه‌كانى قه‌نديل ده‌كه‌ن، به پاساوى "له‌ناوبردنى چه‌كدارانى په‌كه‌كه".
له نوێترين پێشهاتدا، ئه‌مڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری برادۆستيان لە سنووری ناحییەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران بۆردوومان كرد و بەوھۆیەوە ئاگر لە چەند ناوچەیەك كەوتەوە.
پەیامنێری كوردستان24 لە شارۆچكه‌ى سۆران رایگەیاند: "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (21ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە سەختی ناوچەكانی خنێرە، لۆلان، خواكوڕك، گەلی موخارێيان لە سنووری برادۆست بۆردوومان كرد".
گوتیشی: "بەھۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، ئاگر لە چەند ناوچەیەكی برادۆست كەوتووەتەوە".
نزيكه‌ى چوار ده‌يه‌يه، شه‌ڕى سوپاى توركيا له دژى په‌كه‌كه به‌رده‌وامى هه‌يه و توركيا ئه‌و رێكخراوه به "تيرۆريست" وه‌سفده‌كات.
پێشتر سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، "ئه‌گه‌ر عێراق په‌كه‌كه ده‌رنه‌كات، ناچارين خۆمان ئه‌و كاره بكه‌ين و په‌كه‌كه له قه‌نديل ده‌ربكه‌ين".
ئ.ر