ئه‌ردۆغان: ئه‌مریكا یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر توركیایه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت: "ئه‌و چه‌كانه‌ی ئێمه نه‌مانتوانی به پاره بیكڕین، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به خۆڕایی ده‌یداته یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه له باكووری سووریا، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رمان یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن هاوبه‌شه ستراتیژییه‌كه‌مانه‌وه‌یه".
ئه‌ردۆغان ئه‌مریكای به پاراستنی فه‌تحوڵڵا گوله‌نیش تۆمه‌تبار كرد و گووتی: داوا ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی یاسا و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ی بكه‌نه‌وه".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NTV توركی كه ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 21/4/2018 په‌خشكراوه، سه‌رۆككۆماری توركیا گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 5 هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و 2 هه‌زار فڕۆكه‌ی كارگۆی پڕ چه‌كی گه‌یاندووه‌ته باكووری سووریا و به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌ی داوه. جگه له‌وه‌یش ئه‌مریكا 20 بنكه‌ی سه‌ربازی له باكووری سووریا دامه‌زراندووه، ده‌كرێت بپرسین دژی كێ ئه‌و بنكانه‌ت دامه‌زراندووه؟".
ده‌رباره‌ی ره‌وشی شاری منبجی پارێزگای حه‌له‌ب كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده"دایه ئه‌ردۆغان به كه‌ناڵه توركییه‌كه‌ی گوتووه: "مایك پۆمپیۆ، به‌ربژێری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هێشتا به كرده‌یی ده‌ست به كار نه‌بووه تا كاروباره‌كانی به هه‌ڵسوڕێنێ".
ئه‌ردۆغان ره‌تیشیكردووه‌ته‌وه پلانی ناردنی سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی بۆ شاری منبج پێ قه‌بووڵ بێت و رایگه‌یاندووه: "هیوادارین فه‌ڕه‌نسا هه‌نگاوی له‌و شێوه نه‌هاوێژێ و دواتر هه‌ڵه به‌رۆكیان نه‌گریت".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌ردۆغان داوای له ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كرد، كه ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن توركیا له‌سه‌ر هیچ شتێكی په‌یوه‌ست به ئۆپراسیۆنی سه‌ر عه‌فرین سازش ناكات و هیچ شتێكیش نییه له‌وباره‌یه‌وه تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسییه‌كان هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بكه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و دیمه‌نه‌ی له عه‌فرین بێنرا له منبج دووباره ببێته‌وه".
هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له مانگی ئابی ساڵی 2016 به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا شاری منبجی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنا، به‌ڵام جگه له عه‌فرین كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره‌ن داگیركرا، توركیا داوا له ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا ده‌كات پێویسته شاره‌كه له ده‌ست یه‌په‌گه نه‌مێنێت و چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش كردنه‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌شی كردووه.