مشکێک 18 هەزار دۆلار دەخوات
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی ئامێرێکی راکێشەری پارە (ئەی تی ئێم) چەند رۆژێک لەکارکردن دەوەستێت، چەند کارمەندێکی بانکی ئێس بی ئەی لە وڵاتی هیندستان دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە و بۆیان دەردەکەوێت مشکێک چۆتە ناو ئامێرەکە و دوو ملیۆن رۆپێی هیندی (18 هەزار دۆلار)ـی خواردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، مشکەکە لە کامێرای چاودێری بانکەکە دەرکەوتووە، دەچێتە ناو ئامێرەکە و هەوڵی بەدەستهێنانی ژەمە خۆراکێک دەدات، بەڵام مشکەکە جیا لە پارە هیچی دیکە نادۆزێتەوە، بۆیە دەست دەکات بە خواردنی پارەکان و دواتر دهمرێت.
بانکی ئێس بی ئای بە بوونی 50 هەزار ئامێری ئەی تی ئێم، گەورەترین بانکی هیندستانە.